مانگی رابردو هەناردەی نەوتی عیراق 102 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندوە

28/07/2024 عێراق

نەوا-
بەپێی ئامارێك وەزارەتی نەوتی عیراق كۆی هەناردەكردنی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران راگەیاند.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كۆی هەناردەكردنی نەوتی خاو بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ 102 ملیۆن و 314 هەزار و 548 بەرمیل بوە، ئەویش بەپێی ئەوەی كە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لە ئاماری كۆتایی مانگی رابردودا ئەو داتایەی بڵاویكردۆتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بڕی هەناردەكراو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق 102 ملیۆن و 11 هەزار و 928 بەرمیل بوە، هاوكاتیش هەناردەكردنی نەوت بۆ ئوردن 302 هەزار و 620 بەرمیل بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group