بانكی بازرگانی عیراق هۆشداری دەدات

30/07/2024 عێراق

نەوا-
بانكی بازرگانی عیراق (TBI) هۆشداری دەداتە ئەو هاوڵاتیانەی كە هەژماریان لە بانكەكەیان دروستكردوە.
عەقیل شوەیلی بەناوی بانكی بازرگانی عیراقەوە رایگەیاندوە، چەند ژمارە تەلەفۆنێكیان دەستنیشان كردوە كە لە رێگەی واتسئەپ و پەیجی ساختەوە كە هەڵگری لۆگۆی بانكەكەیانە هەستاون بە كڕین و فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی بەو كەسانەی كە بەنیازی گەشت كردن بون یاخود پارەیان حەواڵە كردوە لەپێناوی بەدەستهێنانی نامەشروعدا.
راشیگەیاندوە، ئەو كەسانە چەواشەی ئەو هاوڵاتیانەیان كردوە كە بەدواداچونیان نەكردوە بۆ پێگە فەرمیەكانی بانكی بازرگانی عیراق، بۆیە بانكەكەیان رێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو كەسانەی ناو و لۆگۆی بەكاردەهێنن بۆ چەواشەكردنی هاووڵاتیان.
شوەیلی هۆشداری داواتە ئەو هاووڵاتیانەشی هەژماری بانكیان لەلا كردونەتەوە كە هیچ زانیارییەكی تایبەتی خۆیان نەنێرن بۆیان و مامەڵەیان لەگەڵدا نەكەن، هەروەها هیچ بڕە پارەیەكیش لە رێگەی ماستەركارتەوە نەنێرن بۆ ئەو شوێنانەی كە دانپیادانراو نین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group