نەوا-
نوێنەری لوبنان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكان ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەوڵدەدات ناوچەكە بەرەو شەڕێكی هەرێمی ڕابكێشێت كە ئەنجامێكی وێرانكەر هەیە.
هادی هاشم نوێنەری لوبنان لە كۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكاندا رایگەیاند، ئیسرائیل هەوڵدەدات ناوچەكە بەرەو شەڕێكی هەرێمی ڕابكێشێت، كە ئەنجامێكی وێرانكەری هەیە، بەتایبەتی لە دوای ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی پێشودا، ئیسرائیل فوئاد شوكر، سەركردەیەكی حزبوڵای لوبنانی و دواتریش ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس تیرۆر كرد.
یاسی لەوەشكرد، ئەو هێرشی ئیسرائیل بۆ باشوری بەیروت، ناوچەیەكی نیشتەجێبونی كردەوەتە ئامانج، ئەو هێرشانەشی بە پەرەسەندنێكی مەترسیدار وەسف كرد.
هەروەها لە وەڵامی ڕاگەیاندراوەكەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە ڕوداوی مەجدل شمس، سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو بەراوردكردنەی كە بكوژی هەزاران منداڵ لە غەززە بە منداڵانی مەجدل شمس بەروارد دەكات.