بەغدا چوار كیڵگەی نەوت لە كەركوك نۆژەندەكاتەوە

01/08/2024

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ كاری نۆژەنكردنەوەو پەرەپێدانی چوار كیڵگەی نەوت لە پارێزگای كەركوك یاداشتنامەیەكی لەگەڵ كۆمپانیای بریتش پیترۆلیۆمی بەریتانی واژۆ كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەداوە، لە ڕێوڕەسمێكدا بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیای بریتش پیترۆلیۆمی بەریتانی واژۆ كراوە.
راشیگەیاندوە، واژۆكردنی یاداشتنامە لێكتێگەیشتنەكە ئامانج لێی كاری نۆژەنكردنەوەو پەرپێدانە لە چوار كێڵگەی كەركوك بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غاز، یاداشتنامەكەش لەلایەن وەزیری نەوتی عیراق و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە واژۆی لەسەر كرا.
هەر بەپێی راگەیانراوەكە لەچوارچێوەی یاداشتنامە لێكێتگەیتشنەكەدا كۆمپانیا بەریتانییەكە كاری نۆژەنكردنەوەو پەرەپێدان لە هەریەك لە كێڵگەكانی باباو ئاڤانا، بای حەسەن، جەمبورو خەباز لە پارێزگای كەركوك دەكات كە سەر بە كۆمپانیای نەوتی باكورە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group