هەڤاڵ ئەبوبەكر لەگەڵ قائیمقامەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا كۆبۆوە

01/08/2024

نەوا-
پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ قائیمقامەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبۆوەو بڕیارو راسپاردەكانی حكومەتی هەرێمی بۆ رونكردنەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پارێزگای سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبونی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی كارەباو بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی، لەگەڵ قائمقامەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا كۆبۆبونەوە.
لەكۆبونەوەكەدا بڕیارو راسپاردەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەكان پەیوەست بە پارێزگای سلێمانی بۆ رونكردونەتەوەو گفتوگۆیانكردوە لەسەر دۆخی كارەباو هەماهەنگیی هەموان بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان.
جێی ئاماژەیە پێشتر ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی سەردانی پارێزگای سلێمانی كردو رایگەیاند، مەبەست لەسەردانەكی كەمكردنەوەی رۆتین بوە لەجێبەجێكردنی كارەكان و داواكارییەكانی سنورەكە، هەروەها لەگەڵ سەرجەم یەكە كارگێرییەكانی سنورەكە كۆبونەوە ئەنجامدراوەو گوێ لە داواكارییەكانیان گیراوە بە مەبەستی چارەسەر و بەدواداچون بۆ داواكاریەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group