لە دو گوندی سنوری پێنجوێن نزیكەی هەزارو 500 دۆنم پوش و پاوان سوتان

04/08/2024

نەوا-
بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی فراوان  لە دو گوندی سەر بە قەزای پێنجوێن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان توانیان رێگری لە زیاتر فراوانبونی ئاگرەكە بكەن و زەرەو زیانەكانیش دیاریكران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، ئاگرێكی فراوان لەسنوری گوندی هەڵاڵاوای سەر بە قەزای پێنجوێن كەوتەوەو مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بەئامانجی كوژاندەوەی ئاگرەكە گەیشتنە شوێنی دیاریكراو و توانیان رێگری لە زیاتر فراوانبونی بكەن و دواجار ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا، زیانەكانیش بریتیبون لە سوتانی زیاتر لە هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستان. 
ئەوەش باسكراوە، هاوكات لە سنوری گوندی راوگان ئاگرێكی تر كەوتەوەو مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بە هاوكاری خەڵكی ناوچەكە توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە، هەر بەهۆی ئاگرەكەشەوە نزیكەی 250 دۆنم پوش و پاوان داری سروشتی سوتان، هۆكاری ئاگرەكەش خراوەتەڕو كە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوە .


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group