نەوا-
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بڵاویكردەوە، بەهۆی پیسكردنی ژینگەوە هاوڵاتیەكی بە رەگەز عەرەب دەستگیر كراو روبەڕوی یاسا كراوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانزاد كەسێكی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیر كردوە كە هەستاوە بە سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل و سوتاندنی پەرێزی زەوی كشتوكاڵی و پیسكردنی ژینگەی ناوچەكە لە دەشتایی پشت شەقامی 150 مەتری بەرامبەر نەخۆشخانەی پێشمەرگە.
فەرمانگەكە راشیگەیاندوە، ئەم كارە بەسەرپێچی ژینگەیی دادەنرێت و لە یاسایی پاراستن و چاككردنی ژینگە سزا دیاریكراوە بۆ كەسی سەرپێچیكار بەبەندكردن یان سزای پێبژاردن.