نەوا-
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت كە لەناو فڕۆكەیەكدا و پێش فڕین دەمەقاڵێ لەنێوان كارمەندو سەرنشینێك دروست دەبێت و بەوهۆیەشەوە گەشتەكە هەڵدەوەشێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕەكاندا بڵاوكراوەتەوە، لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لەناو فڕۆكەیەكی جۆری ئەیرباس A330 دا تۆماركراوە فڕۆكەكە پێش فڕین لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی محەمەدی پێنجەم لە كازابلانكای وڵاتی مەغریب كارمەندێكی فڕۆكەكە بە زمانەكانی فەرەنسی و ئینگلیزی بەسەر سەرنشینێكدا هاوار دەكات و شەڕ لەنێوانیاندا دروست دەبێت، بەپێی زانیارییەكانیش پێش ئەوەی ناكۆكی نێوان هەردولادا سەرهەڵبدات سەرنشینەكە داوای بەتانییەكی كردوە.
ئەوەش باس دەكرێت، كارمەندی ناو فڕۆكەكە بە زمانی فەرەنسی هاوار دەكات و بە سەرنشینەكە دەڵێت: تۆ خۆت رێزی خۆت دەگریت یان دەچینە خوارەوەو من بە كاپتن دەڵێم، پاشان دەستدەكات بە قسەكردن بە زمانی ئینگلیزی و دەڵێت، نامەوێت قسەی ناشرین بكەم و هەموان دەبێت رێز لەخۆیان بگرن، سەرنشینانی تری فڕۆكەكە بۆ پشتیوانیكردن فڕۆكەكەیان بەجێهێشتوەو ئەمەش بوەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكە.
ئەوەش خراوەتەڕو، هێڵە ئاسمانییەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە كە داوای لێبوردن لە گەشتیارەكانی هێڵەكەیان دەكەن و پەشیمانن لەوەی ئەزمونیان زۆر كەمتر بوە لەوەی چاوەڕێ كراوە لەكاتی گەشتكردن لەگەڵیاندا.