نەوا-
شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ یەكەم بارانی پایزە لە هەرێمی كوردستان دوا بكەوێت.
محەممەد كەمال شارەزای كەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، بەهۆی كاریگەری دیاردەی لانینای لاواز لە ڕۆژهەلات و ناوەڕاستی ئۆقیانووسی هێمن، پێشبینی دەكرێت یەكەم بارانی پایزە لەهەرێمی كوردستان دوا بكەوێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی نەخشە و داتاكان پێشبینی دەكرێت یەكەم بارانی ئەمساڵ بكەوێتە مانگی 11 بەتایبەتیش لەنێوان 15ـی 11 بۆ 25ـی 11، بارانێكی نیمچە سەرانسەریی لە هەرێمی كوردستان ببارێت.
باسی لەوەشكرد، بارودۆخی كەمبارانی تا كۆتایی ئەمساڵە و لە زستاندا ئاستی بەفر و باران زیاتر دەبێت و پێشبینی بارانی باش دەكرێت، هەروەها بارانی " پەڵە " دەكەوێتە ناوەڕاستی مانگی 12.