نەوا-
كاتی بونكا باڵیۆزی كەنەدا لە عیراق بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، سەرۆكی حكومەت سوپاسی باڵیۆزی كەنەدای كردوە بۆ ئەو ماوەیەی كاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە كردوەو هیوای سەركەوتنیشی لە ئەركی داهاتویدا بۆ خواست.وە
لایخۆشیەوە باڵیۆزی كەنەدا خواستی وڵاتەكەی بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دوپاتكردۆتەوە بەتایبەتی لە بواری بازرگانیدا، لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوەداوە كە شاندێكی كۆمپانیاكانی كەنەدا تایبەتمەند لە كەرتی كشتوكاڵی بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵدا سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە كە لە كۆبونەوەكەدا دۆخی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ تاوتوێ كراون ئاماژە بە گفتوگۆكانی دوو رۆژی رابردوی هەردو ئەنجومەنی ئابوریی فیدراڵ و هەرێم لە هەولێر كراوە، هەردوولا هاوڕابون لەسەر گرنگی و پێویستی بەردەوامبونی ئەو گفتوگۆ راشكاو و بنیاتنەرانەی لە نێوان بەغداو هەولێر لەسەر بنەمای رێزگرتن لە دەستورو قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی كوردستان هاتونەتە ئاراوە.