"چاوەڕوان دەكرێت وەزیری نەوتی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات"

پێش 4 هەفتە

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: وەزیری نەوتی عیراق بۆ چارەسەری ریشەیی كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوت سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندوە: پێش مانگێك وەك لیژنەی نەوت و غاز بڕیارماندا پێویستە وەزیری نەوتی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بۆئەوەی لە نزیكەوە لەگەڵ حكومەتی هەرێم هاوشێوەی شاندی ئابوری عیراق گفتوگۆ بكەن، چونكە شاندی ئابوری ئەنجومەنی وەزیران كە چونە هەرێمی كوردستان ئەنجامێكی زۆر باشی هەبو، بۆیە دەمانەوێت وەزیری نەوتیش ئەو سەردانە بكات، بۆئەوەی بتوانرێت لە بارەی هەناردەی نەوت بگەنە رێككەوتن. 
راشیگەیاندوە، چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە وەزیری نەوت و غاز سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، پێش چونیشی لەگەڵ ئێمە كۆدەبێتەوە بۆئەوەی هەر گرفتێك هەبێت چارەسەر بكرێت و دواتر لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ بكەن و كێشەكان ئاسانتر چارەسەر بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group