پارەدانی ئەلیكترۆنی بۆ نەهێشتنی مامەڵەی كاش لە پارێزگایەكی عیراق جێبەجێ دەكرێت

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزارەتی پەروەردەی عیراق بەشی پارەدانی ئەلیكترۆنی دروست دەكات بۆ نەهێشتنی مامەڵەی كاش لە پارێزگای زیقار.
وەزارەتی پەروەردەی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەشی پارەدانی ئەلیكترۆنی لەپارێزگای زیقار دروست دەكرێت بۆ نەهێشتنی مامەڵەی كاش، ئەوەش لە درێژەی هەنگاوە ستراتیژییەكانی حكومەتە كە پشتیوانی لە گشتگیر كردن و بەدەستهێنانی شەفافیەت لە مامەڵە داراییەكاندا دەكات.
راشیگەیاندوە، لەژێر چاودێری و بەدواداچونی عەلی ئیسماعیل سەبتی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە، بەشی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە دامەزرێنرا كە ئامانج لێی كارئاسانی بۆ رێكارە دارایی و كارگێڕییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانە، ئەمە جگە لە كەمكردنەوەی كات و نەهێشتنی لایەنی گەندەڵی.





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group