پلاندانانی عێراق: گەمارۆسازی لە هەرێمی كوردستان 85%ی تێپەڕاندووە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە هەرێمی كوردستان 85%ی تێپەڕاندووە.
 عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە چوارچێوەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوامە، هەروەها، پرۆسەكە لە پارێزگاكانی عێراق كارەكانی گەیشتووەتە 99% و لە هەندێك پارێزگاش تەواو بووە، وتیشی، لە هەرێمی كوردستانیش پرۆسەكە 85%ی تێپەڕاندبوو.
 باسی لەوەشكرد، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە وادەی دیاریكراوی خۆی لە 20 و 21ی مانگی داهاتوو دەكرێت و ئەو دوو رۆژە دەكرێتە پشووی فەرمی لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group