نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هێنانەكایەی سێ ناحیە دەردەكات

31/10/2024

نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بڕیاری هێنانەكایەی هەرسێ ناحیەی (شاریا، مسێریك و تەناهی) لە سنووری پارێزگای دهۆك، دەرخست.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە فەرمانێكی هەرێمیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بڕیاری هێنانەكایەی هەرسێ ناحیەی (شاریا، مسێریك و تەناهی) لە سنوری پارێزگای دهۆك، دەركردوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، فەرمانەكە بەپێی یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەرچوە و لە ڕۆژی واژۆكردنیەوە، جێبەجێ دەكرێت
ئەو فەرمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پاڵپشت بە یاسای سەرۆكایەتی و لەبەر ڕۆشناییی نوسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بەپێی یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەرچوە و لە ڕۆژی واژۆكردنیەوە، جێبەجێ دەكرێت.
هێنانەكایەی ئەو سێ ناحیە تازەیە لە سنوری پارێزگای دهۆك، دەبێتە هۆی فراوانكردن و برەودانی زیاتر بە خزمەتگوزاریی گشتی و پێشكەشكردنی ئاسانكاریی زیاتری كارگێڕی بۆ هاوڵاتیانی ئەو سێ ناوچەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group