عەلی حەمە ساڵح: بەغدا ناردنی پارەی بۆ هەرێم پەسەند نەكردوە

پێش 4 هەفتە

نەوا-
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند، بەغدا ناردنی پارەی بۆ هەرێم پەسەند نەكردوە و بڕیارەكە لە دەسەڵاتی سەرۆك وەزیراندایە.
عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست لە ڕاگەیەندراوێكدا لەپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، وەزارەتی دارایی عێراق چەندین ڕەخنە و تێبینی لەسەر لیستی موچەی مانگی (10)ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم و گەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە. 
وتیشی، تا ئێستا بەغدا ناردنی بەشە بودجەی پەسەند نەكردوە و ناردنی پارەكە لە دەسەڵاتی سەرۆك وەزیراندایە فەرمان بە وەزارەتی دارایی بكات.
باسی لەوەشكرد، ئێستا لە عێراق كار بۆ هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2025 دەكرێت، ئەوەی ماوە ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمە بە كۆمپانیای سۆمۆ، تائەم ساتەش دەسەڵاتدارانی هەرێم بە 16 دۆلار ڕازی نین كە بۆ بەرهەمهێنان و هەناردی بەرمیلێك نەوت لەلایەن عێراقەوە تەرخانكراوە بۆیە پێدەچێت گرفتەكە ئالۆزتر بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group