نەوا-
لەچوارچێوەی رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس لەشەشەمین خولدا سێ دیلی ئیسرائیلی لە كەرتی غەزە رادەستی خاچی سوری نێودەوڵەتی كرانەوە.
لە نزیك ئەو خانوەی كە یەحیا سینوار سەركردەی حەمماسی تیایدا كوژرا، سێ دیلی ئیسرائیلی لە شارۆچكەی خان یونس رادەستی خاچی سوری نێودەوڵەتی كران كە دوان لە دیلەكان بە رەگەز روسیی و ئەمریكین. تا ئێستا ژمارەی ئەو دیلە ئیسرائیلیانەی لە كەرتی غەزە ئازاد كراون گەیشتوەتە 19 كەس و لەبەرامبەردا بڕیارە 369 فەڵەستینیش لە بەندیخانەكانی ئیسرائیل ئازاد بكرێن كە 36 یان سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، 333س تریان ئەو كەسانەن كە لە غەزە دەستبەسەر كراون.