دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا-
ئاژانسی هەواڵی "بغداد اليوم" لەزاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.
ئاشكراشیكرد، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان لە ماوەی پێنج رۆژدا لە هەفتەی داهاتوودا دابەشدەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەهێندرێت. 
ئەمە لە كاتێكدایە، تاوەكو ئێستا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی دوو دابەش نەكراوە و چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووش بە نادیاری ماوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group