نەوا-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، مەترسی لەسەر ئاوی خواردنەوەی سنوری قەزای كۆیەو تەق تەق و ناحیەكانی دروستبوە.
خالید محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە، مەترسی لەسەر ئاوی خواردنەوەی نزیكەی 200 هەزار هاوڵاتی لە سنوری قەزای كۆیەو تەق تەق و ناحیەكانی دروستبوە بەهۆی رژانی پاشماوە سوتەمەنیە زیان بەخشەكان بۆ ناو ئاوی زێی بچوك.
راشیگەیاندوە، لە بەدواداچون بۆ كێشەكە بەردەوام دەبن چونكە كاریگەریی خراپ لەسەر هاوڵاتیان بەجێدەهێڵێت، لە نوێترین پێشهاتیشدا وەكدانیشتوانی نزیك لە ئاوی زێی بچوك باسی دەكەن بەشێك لەپاشماوەی سوتەمەنی كە لە بارهەڵگرێكدا بوە لەكاتی خاوێنكردنەوەی ئۆتۆمبیلەكە خراوەتە ناو ئاوی زێی بچوكەوە ئەمەش وایكردوە جگە لە زیانە تەندروستییەكانی بۆ سەر هاوڵاتیان زیانێكی زۆریشی بۆ كشتوكاڵ و سامانی ماسی و سروشتی ناوچەكە دروستكردوە.