رێگەیەكی نوێ بۆ رێگریكردن لە ئاگركەوتنەوە لە وەرزی گەرمادا دەگیرێتەبەر

پێش 4 هەفتە

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاشكرایكردوە، بۆ ئەمساڵ رێگەیەكی نوێیان بۆ رێگریكردن لە ئاگركەوتنەوە لە وەرزی گەرمادا گرتوەتەبەر.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی رایگەیاندوە، بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتی شارەوانی گۆپاڵە هەڵمەتێكی رشاندنی دەرمانی لەناوبردنی گژوگیای لە سنوری ناوچەكە بەڕێوەبردوە تاكو دەرفەتێكی باشتر بۆ گەشەی روەكەكان بڕەخسێنێت.
راشیگەیاندوە، بەهۆی وشكبونەوەی گژوگیای بەهارە ساڵانە مەترسی ئاگركەوتنەوەو مەترسی لەناوچونی نەمام و درەختەكان هەیە، بۆ ئەو مەبەستە شارەوانییەكان تەكنیكی رشاندنی لەناوبردنی گژوگیای بۆ دروستكردنی ئاگربڕ بەكاردەهێناو لەهەمانكاتدا ئەم رێگەچارەیە دەرفەتێكی باشتر بۆ گەشەی درەختەكان دەڕەخسێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group