بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە: تیروپشك بۆ ئەو كەسانە كرا تەمەنیان لەسەروی ٧٠ ساڵەوەیە

26/03/2025

نەوا-
لە نوسینگەكانی حەج و عومرە لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە كرا كە تەمەنیان لە سەروی ٧٠ ساڵەوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لە نوسینگەی حەج و عومرەی گەرمیان بەشێوەیەكی سەركەوتو تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە كرا كە تەمەنیان لە سەروی ٧٠ ساڵەوەیە بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ، ئەوانەی ناویان دەرنەچو دواخستنیان بۆ دەكرێت بۆ ساڵی داهاتوی ٢٠٢٦.
راشیگەیاندوە، ئەم پرۆسەیە لە دوای بڕیارێكی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەوە هات كە داوا لە شاندی حاجیانی وڵاتانی ئیسلامی دەكەن بە دیاریكردنی تەمەنی حاجیان و رێگەدان بە ٪٧ی ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لە سەروی ٧٠ ساڵییەوەیە بەشداری پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group