نزیكەی 25 تیمی بیانی لە شوێنەوارەكانی هەرێمدا كاردەكەن

2 رۆژ پێش ئێستا

بەڕێوەبەری كاروباری شوێنەوار لەهەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ساڵانە نزیكەی 25 تیمی بیانی كاری شوێنەواری دەكەن.
محەمەد لەشكری بەڕێوەبەری كاروباری شوێنەواری لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، دوو فاكتەر وایان كردوە تیمی وڵاتانی بیانی بێن لە هەرێمی كوردستان لەبواری شوێنەواردا كار بكەن، یەكەمیان پێشتر رژێمەكانی پێشو رێگرییان دەكرد ئەو تیمە بیانیانە بێن كار بكەن و ئەوانەی هاتبون زۆر كەمبون و كارێكی كەمیان كردبو، فاكتەری دوەمیش سیاسەتی ناوچەكە دوای روخانی رژێمەكان گۆڕاون و ئەو تیمانەی ئەوروپاو ئەمریكا لە عیراق و سوریا بون بەهۆی دۆخی ئەمنی دەهاتنە هەرێمی كوردستان.
وتوشیەتی: ئێستا لە هەرێمی كوردستان ساڵانە لەنێوان 20 بۆ 25 تیم كار دەكەن ئەوانەی تازەبن یاخود گرێبەستی چەند ساڵەیان هەبێت كاری خۆیان بەردەوام دەكەن لە هەولێرو سلێمانی و سۆران و تیمێكی نوێش هاتوە كار دەكات و دوو تیمی دیكەش گرێبەستیان بۆ كراوە لە سلێمانی دەستبەكار بكەن سەرجەمیشیان لە ئەوروپاو ئەمریكاوە هاتون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group