بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی دهۆك دەستگیركردنەوەی ئەو زیندانیەی راگەیاند كە لە پەنجەرەیەكەوە بەناوی نەخۆشیەوە هەڵاتبو.
ئارام محەمەد بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی دهۆك لەپرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، زیندانیەكە نەخۆش بوە نێردراوە تا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەربگرێت، بەڵام بەناوی رۆیشتن بۆ دەست بەئاو گەیاندن لە پەنجەرەوە خۆی هەڵداوەو هەڵاتوە، بەڵام دوای دوو كاتژمێر شوێنەكەی دۆزرایەوەو لە گوندێكی سەر بە قەزای شێخان دەستگیر كرایەوە.
بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی دهۆك ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك هێزە ئەمنییەكان سەردانی شوێنەكەیان كردوە، دوای گفتوگۆكردنێكی زۆر لە گەڵیدا خۆی رادەستكردوەتەوەو دوبارە دەستگیر كراوەتەوە.