بانكی رەشید: ئامادەین تەوتینی شایستەكانی جوتیاران بكەین
2 رۆژ پێش ئێستا عێراق
بانكی رەشید ئامادەیی نیشاندا بۆ تەوتینكردنی شایستەكانی جوتیارانی عیراق كە لەگەڵ لایەنەكان بەرهەمەكانیان ساغ دەكەنەوە.
لە راگەیەنراوێكدا بانكی رەشید ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ تەوتینكردنی خەرجكردنی سەرجەم شایستەكانی جوتیاران لەچوارچێوەی پشتیوانیكردنی كەرتی كشتوكاڵ و پەرۆشبونیان بۆ ئاسانكاریكردنی رێوشوێنەكانی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران كە بەرهەمەكانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا بە بازاڕ دەكەن.
بانكی رەشید ئاماژەشیكردوە، ئەو هەنگاوەیان دوای راسپاردنی حكومەتی بەغدا هاتوە ئاسانكاری بۆ رێوشوێنەكانی شایستەكانی جوتیاران بكرێت.