نەوا-
دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق دەستیگرت بەسەر زیاتر لە 3 هەزار چەكی راوكردن لە جۆری بادی-دا.
دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە بەندەری ئوم قەسری باكور توانیوەیەتی دەستبگرێت بەسەر كۆنتێنەرێكدا كە قەبارەكەی 40 پێ بوە لەخاڵێكی گەڕان و پشكنیندا لە دەرەوەی ناوچەی گومرگی.
راشیگەیاندوە، لەو پشكنینەو لە وردبینیكردن لە مامەڵە گومرگییەكەدا دەركەوتوە كە 3 هەزارو 200 چەكی بادی لەناو بارەكەیدا شاردراوەتەوەو بەنیاز بوە بە قاچاخ هاوردەی بكات، چونكە ئەو چەكە پێویستی بە رەزامەندی هێزە ئەمنییەكان و دەركردنی مۆڵەتی هاوەردەكردن هەیە.
دەستەی دەروازە سنورییەكەی عیراق ئاماژەشیكردوە، دوای نوسینی كۆنوس كۆنتێنەرەكە رەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر كراوە تاكو رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.