نەوا-
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ گواستنەوەی حاجییان كۆتاییانهاتووە و رۆژی 8ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجییان بۆ سعودیە دەگوازرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویكردەوە، هێڵی ئاسمانیی عێراق، ڕۆژانە پێنج گەشتی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی حاجییان بە باشترین جۆری فڕۆكە ئەنجامدەدەن.
باسی لەوەشكردوە، گواستنەوەی حاجییان تا رۆژی 18ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە پێنج گەشتی ئاسمانیی ئەنجامدەدرێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، گەشتەكان بە فڕۆكەی نەفەرهەڵگری قەبارە گەورە و بە باشترین پێوەر و كوالێتیی نێودەوڵەتیی ئەنجامدەدرێن، وەك فڕۆكەكانی دریملاینەر 787، بۆینگ 737 و ئێرپاس ئەی 330.