نەوا-
سەرۆكی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا لە دوای بەشداریكردنی لە پرسەی سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری دەمپارتی هێرشی كرایەسەر.
رۆژنامەی زەمانی توركیا بڵاویكردوەتەوە، ئۆزگور ئۆزێل سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا (جەهەپە) كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە، لەمیانی بەشداریكردنی لەپرسەی سیری سورەیا ئۆندەر لەلایەن كەسێكەوە بە توندترین شێوە هێرشی كرایە سەرو بەر شەقڵازللـەیدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی رۆژنامەكە بڵاویكردوەتەوە، كاتێك ئۆزگور لەپرسەكە هاتوەتە درەوە هێرشبەرەكە وتویەتی (من نەوەی عوسمانییەكانم) و پاشان لە مەودایەكی نزیكەوە زللـەیەكی كێشاوە بە روخساریدا.
راشگەیەنراوە، ناسنامەكەی هێرشەبەرەكە ئاشكرا نەكراوەو لەلایەن هێزەكانەوە دەستگیر كراوە.