كۆمسیۆن ماوەی تۆماركردنی پارت و هاوپەیمانی حزبە سیاسییەكانی درێژكردەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لەعیراق ماوەی تۆماركردنی پارت و هاوپەیمانی حزبە سیاسییەكانی بۆ هەڵبژاردنی خولی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق درێژكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق بڵاویكردوەتەوە، بڕیاریانداوە بە درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانی حزب و لیستە تاكە كەسییەكان بۆ ماوەی 10ی تر بۆ هەدو كورسییە گشتییەكان و كوسی پێكهاتەكانی ناو پەرلەمانی عیراق.
راشیگەیاندوە، ئەو خوازیارانەی دەخوازن بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2025 بكەن، ماوەی 10 رۆژی تریان لەبەردەستدایەو كۆتا رۆژی خۆتۆماركردن كۆتایی دەوامی فەرمیە لە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 14/5/2025.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group