نەوا-
منداڵانی غەزە بەهۆی گەمارۆكانی ئیسرائیل و هەڵمەتی برسیكردنیان لە لێواری مردندان.
ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاویانكردوەتەوە، زیاتر لە 3 هەزار و 500 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە غەزە بەهۆی برسێتیەوە لە مردن نزیكبونەتەوەو نزیكەی 290 هەزار كەسی دیكەش لە لێواری مردندان، بەپێی وتەی بەرپرسانی فەلەستینیش ئیسرائیل بەردەوامە لە رێگریكردن لە هاتنە ناوەوەی شیری منداڵان و تەواوكەرە خۆراكییەكان و هەمو جۆرەكانی هاوكاری مرۆیی.
مەحمود سەقە سەرۆكی ئاسایشی خۆراكی ئۆكسفام لە كەرتی غەزە ئاشكرایكردوە، هەمو جیهان بەشداری دەكات لە برسیكردنی منداڵانی غەزە بە نەگرتنەبەری هیچ رێوشوێنێك دژی ئەو گەمارۆیەی كە زیاتر لە دو مانگ لەمەوبەر لەوێدا دەستیپێكردوە.
بەپێی ئامارەكانی تەندروستی ناوخۆی غەزە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل لە سەرانسەری غەزە لانیكەم 40 فەلەستینی كوژراون و 125ی تریش برینداربون.