كەمی كارەبای چەند گوندێكی داقوق چارەسەر دەكرێت

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزیری كارەبای عیراق رەزامەندی نیشاندا بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی وێستگەیەكی كارەبا لە قەزای داقوق.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لەسەر داوای خەڵكی ناوچەكە رەزامەندی وەزیری كارەبای عیراقیان وەرگرتوە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی وێستگەی كارەبای ئیمام زین العابدین لە قەزای داقوق.
ئاماژەشیكردوە، داواكاریی و رەزامەندییەكە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمیی ڤۆڵتیەی گوندەكانی حەفتەغار، زند، ملا یوسف، زند عیز، یەنگیجە، عەبدوڵا غانمی گەورەو بچووك و ژمارەیەك گوندی دیكەی ئەو سنورەیە كە لەسەر ئەو وێستگەیەن و وەك پێویست كارەبایان پێناگات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group