نەوا-
وەزارەتی تەندروستی لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنەێك لە دهۆك بە تای خوێنبەربوون راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، دوای بوونی دوو حاڵەتی گومانلێكراوی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لەسنوری پارێزگای دهۆك، دوای دڵنیابوونەوە و پشتڕاستكردنەوەی پشكنینەكان وەكو دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا كە ئەویش هاوڵاتیەكی (شیلادزێ) یە لە قەزای ئامێدی.
ئاماژە بەوەشكراوە، تووشبووەكە تەمەنی ( 45) ساڵە و پیشەی ژنی ماڵە و خاوەن و بەركەوتەی ئاژەڵن، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەكی شاری دهۆك بەهۆی بوونی نیشانەكانی خوێنبەربوون و چەندین ڕێكاری چارەسەری پزیشكی، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی وەكو یەكەمین حالەتی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.
وەزارەتەكە داوا لە هاووڵاتییان دەكات و جەخت دەكاتەوە لەسەر جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و لەكاتی هەبوونی گومان و نیشانەكانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەكانی ڤێترنەری ئاگاداربكەنەوە وە یان هاووڵاتییانی بەركەوتووانی بەخێوكردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەكانی ئاژەڵ لەكاتی بوونی هەر نیشانەیەكی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن بێ دواكەوتن.