لیژنەی فەتوای هەرێم: هاوكاریكردنی دەرۆزەكەر نادروستە

21 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەی فەتوای هەرێم رایگەیاند، هاوكاریكردنی دەرۆزەكەر نادروستە و هاوكاریكردنیان دەبێتە مایەی هاندانیان لەسەر ئەو كارە بەدە.
لە فەتوای لیژنەكەدا ئاماژەبەوەكراوە، كاری دەرۆزەكردن لە شەرعدا حەرامە و نادروستە، مەگەر بۆ كەسێك كە بە تەواوی پێویست بێت و هیچ سەرچاوەیەكی داهاتی نەبێت و له ‌راستیدا هەژار و نەدار بێت.
باس لەوەشكراوە، هاوكاریكردنی ئەو جۆرە دەرۆزەكەرانە بە پارەی زەكات، یان بە پارەی خێر نادروستو، چونكە نازاندرێت بە دڵنیایی كە ئایا شایستەن یاخود نا، بە تایبەت منداڵان بەهیچ شێوەیەك نابێت هاوكاری بكرێن، بەڵكو پێویستە ئامۆژگاری بكرێن، چونكە هاوكاریكردنیان دەبێتە مایەی هاندانیان لەسەر ئەو كارە بەدە.
لیژنەی فەتوای هەرێم داوادەكات، مسوڵمانان زەكات و خێری خۆیان بدەن بە چینی هەژار و هاوكارییەكانیشیان بدەن بە كەسانێكی شایستەی رەوشت بەرز كە شەرم دەكەن دەرۆزە بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group