نه‌وا
محه‌مه‌د ئازه‌ری جه‌هرۆمی وه‌زیری په‌یوه‌ندی و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری له حكومه‌تی ئێران، ره‌خنه له قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گرێت له ناوخۆی وڵات‌دا و پێیوایه ئه‌و كاره شێوازێكی دروستی مامه‌ڵه‌كردن نییه.
ئه‌و وه‌زیره داوا ده‌كات قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵبگیرێت كه بۆته‌هۆی كاردانه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رفراوانی كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌تمه‌داران و بێ كاربوونی هه‌زاران كه‌س.
وتوشیه‌تی "كارێكی ژیرانه نییه رێگری بكرێت له گه‌یشتن به ماڵپه‌ڕه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چونكه ئه‌وه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كاره‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات. به‌ڵكو ده‌بێت له‌بری قه‌ده‌غه‌كردن چاودێری بكرێن".
محه‌مه‌د ئازه‌ری جه‌هرۆمی به‌پێویستی ده‌زانێت له‌بری قه‌ده‌غه‌كردن، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه چاودێری بكرێن و په‌رله‌مانی ئێرانیش ئه‌و بابه‌ته به‌یاسا رێكبخات.
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه قه‌ده‌غه‌ی خستۆته‌سه‌ر فه‌یسبوك، تویته‌ر، یوتیوب، ته‌له‌گرام و زۆر تۆڕی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاته‌كه‌دا.