ئەمریكا: ئەگەر ئێران پێشنیارەكەمان قبوڵ نەكات بە توندی رووبەڕووی دەبینەوە

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەگەر ئێران پێشنیارە ئەتۆمییەكەی ئەمریكا قبوڵ نەكات، روبەڕوی دەرەنجامی توند دەبێتەوە.
كارۆلین لڤێت وتەبێژی كۆشكی سپی لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر ئێران پێشنیارەكەی ستێڤ ویكتۆف، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قبوڵ نەكات روبەڕویی كاردانەوەی توند دەبێتەوە.
لای خۆشییەوە عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی لە لوبنان رایگەیاند، ئەگەر پێشنیارەكەی ئەمریكا بە ئامانجی رێگریی لە دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بێت، هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ ئەو پێشنیارەدا نییە و ئەوەش ئەگەری رێككەوتنی نێوان واشنتۆن و تاران بەهێزتر دەكات.
لە لایەكی دیكەوە پێگەی ئەكسیوس بڵاوی كردوەتەوە، بڕیارە شەممە یان یەكشەممەی هەفتەی داهاتو خولی شەشەمی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group