هاكان فیدان: ئەمریكا پێشنیاری هەیە لەبارەی چۆڵكردنی كەمپەكانەوە

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان
نەوا-
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئەو میكانیزمەی لە نێوان توركیا، عیراق، سوریا بۆ بەرەنگاربونەوەی رێكخراوی داعش دامەزراوە دەستیكردوە بە گرتنەبەری هەنگاوی كردەیی.
لەچاوپێكەوتنێكدا هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە چۆنیەتی كاریگەری هەڵگرتنی سزاكانی سەر سوریا وتی: دوای رژێمی ئەسەد سوریایەك جێهێڵدرا كە روخاوە، وێران بوە، تەختی زەوی بوەو پەیوەندی لەگەڵ جیهان پچڕاوە، ئێستا رێكخستنەوەی وڵاتێكی دراوسێمان كە ئەم هەمو برینەی هەیە وڵاتێك كە هێندە دۆخی ناسكە لە روی سیاسی و ئابوریی و ئەمنییەوە پێویستی بە كارێكی زۆر پیشەییانە، هەماهەنگی و فرە لایەنە هەیە.
سەبارەت بە رەنگاربونەوەی داعشیش هاكان فیدان رایگەیاند، ئەو میكانیزمەی لەنێوان توركیا، عیراق، سوریا، ئوردن و لوبنان بۆ بەرەنگاربونەوەی رێكخراوی داعش دامەزراوە دەستیكردوە بە گرتنەبەری هەنگاوی كردەیی. تیمەكان كە لە ئوردن، سوریاو توركیا پێكهاتون شانەی بەرەنگاربونەوەی داعشیان دەستپێكردوە، ئەمە هەنگاوێكی گرنگە كە لە روی ئاسایشی ناوچەییەوە نراوە، پێویستە كارتی داعش لە دەستی رێكخراوەكە دەربهێنرێت، دوو پرس هەن كە بریتین لە كەمپەكان و زیندانەكان لەسەر ئەم بابەتانە كاردەكەن.
فیدان باسیلەوەشكرد، زیاتر لە 40 هەزار كەس لە كەمپەكاندان و لەگەڵ حكومەتەكانی عیراق و سوریا كار دەكەن بۆ چۆڵكردنی كەمپەكان، ئێستا ئەوە لە ئارادایە نەتەوە یەكگرتوەكان بێتە پێشەوە، ئەمریكییەكان پێشنیارێكیان هەیە كە پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی كەمپەكانەوە هەیە لەلایەن ئەوانەوە تا چۆڵ دەكرێن، پرسی كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچانەی ئەم كەمپانەیان تێدایە لەلایەن حكومەتی سوریاوە لە ئارادایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group