قەیس خەزعەلی: بەرپرسانی هەرێم داهاتی نەوت رادەستی بەغداد ناكەن و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشن

11 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-

سەرۆكی گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق ڕایگەیاند، نامەنتیقیە كە بەرپرسانی هەرێم  داوای هەمو شتێك بكەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێك تەسلیم بكەن و داهاتی نەوت رادەستی بەغداد ناكەن و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشن.
قەیس خەزعەلی سەرۆكی گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق  لەوتاری نوێژی جەژندا رایگەیاند، كێشەی بنەڕەتی كە تەواوی كێشەكانی لێیەوە سەرچاوە دەگرن ئەوەیە، زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێكی یەكگرتو نییە.
باسی لەوەشكرد، رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان زیاترە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێڕاق، ئامارە فەرمییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، زۆرینەی پەنابەرانی عێراق لە دەرەوەی وڵات، خەڵكی هەرێمی كوردستانن.
 خەزعەلی ئاماژەی بەوەشدا، بەرپرسیارێتی دەوڵەت كارێكی هاوبەشە، هەمو خەڵكی عێراق بەبێ جیاوازی ماف و ئەركیان هەیە، ئەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، ئەوە نامەنتیقیە داوای هەمو شتێك بكەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێك تەسلیم بكەن.
رونیشیكردەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی نەوت رادەستی بەغداد ناكات و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشێت، داهاتی دەروازە فەرمی و نایاساییەكانی رادەستی بەغداد ناكات، باشترین شت بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان پەیوەستبونیانە بە عێراقێكی فیدراڵیەوە نەك جیابونەوەیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group