ئێران هەڕەشەی بۆردومانكردنی بانكەكان دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دوای ئەو هێرشەی كرایە سەر بانكێكی ئێرانی لەتاران، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هۆشدارییاندا كە رەنگە ناوەندە ئابورییەكان و بانكەكانی سەر بە ئەمریكاو ئیسرائیل لەناوچەكە بكەنە ئامانج.
لە راگەیەنراوێكدا قەرارگای خاتەمولئەنبای سوپای پاسداران بڵاویكردوەتەوە، ئەمریكاو ئیسرائیل دوای ئەوەی نەیانتوانی بگەنە ئامانجە سەربازییەكانیان یەكێك لە بانكەكانی وڵاتیان كردوەتە ئامانج، ئەم كارە نایاساییە رێگەی بۆ خۆشكردوین ناوەندە ئابورییەكان و بانكەكانی سەر بە ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكەدا بكەینە ئامانج.
هەر لەڕاگەیەنراوەكەشدا هۆشداریدراوە بەخەڵكی ناوچەكە كە پێویستە تا دوریی یەك كیلۆمەتر لە بانكەكان نزیك نەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group