نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لیژنەیەكی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانە پێكهێناوە كە لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم رایگەیاندە، بەهۆی گرژییەكانی ناوچەكە، ئاسمانی عیراق داخراوە و گەشتەكانی چوون و هاتن لە هەموو فڕۆكەخانەكان راگیراون، ئەوەش گرفتێكی زۆری بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەكانی ئیستەنبۆڵ دروستكردووە، ژمارەیەك لەحاجیانی هەرێمیش لە رێگەی گەڕانەوەیان لە فڕۆكەخانەی عەممان گیریانخواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە رێگەی پێكهێنانی لێژنەیەك لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ، لەگەڵ هاووڵاتییان و لایەنە رەسمییەكانی ئەو وڵاتانەی هاووڵاتییان تیایاندا گیریان خواردووە، لە پەیوەندیدان بەمەبەستی جێبەجێكردنی رێكارەكان و گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێم.