لەسنوری قەزای دوكان درۆنێك كەوتەخوارەوە

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەسنوری ناحیەی بنگرد سەر بە قەزای دوكان درۆنێك كەوتەخوارەوەو لەوبارەیەشەوە سەرچاوە فەرمییەكان رونكردنەوەیان بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دوكان، لە نزیك گوندی گۆمەزەڵ لە سنوری ناحیەی بنگرد درۆنێك كەوتوەتەخوارەوە دوای ئاگاداركردنەوەش هێزە ئەمنییەكان چونەتە شوێنی روداوەكە .
قائیمقامیەتی دوكان راشیگەیاندوە، كەوتنە خوارەوەی درۆنەكە هیچ زیانێكی نەبوەو نەشزانراوە درۆنی كام وڵات بوە.
پێشتریش دژە تیرۆری كوردستان بڵاویكردبوەوە، لەنزیك گوندی شێراوا درۆنێكی بۆمبڕێژكراو تێكشكێنراو خرایە خوارەوە، هیچ زیانێكی مادی و گیانی لێ نەكەوتەوە.
جێی ئاماژەیە، بەهۆی شەڕی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیلەوە ئاسمانی عیراق و وڵاتانی دراوسێی بەتەواوەتی داخراون بەهۆی ئەوەی فڕۆكە جەنگی و موشەك و درۆنە بۆمبڕێژەكان پیایاندا تێدەپەڕن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group