وەرزی قەدەغەكردنی راوی ماسی كۆتاییهات

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەرزی قەدەغەكردنی راوی ماسی كۆتاییهات و لە رۆژی شەممەوە دەستدەكرێتەوە بە راوكردنیان.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا عەمید هوشیار ئەحمەد بەڕێوەیە پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی 21/6 دەستدەكرێتەوە بە راوكردنی ماسی و وەرزی قەدەغە دانان كۆتایی دێت، پێشتر بە فەرمانێك ئاگادار كرابونەوە كە لە 20/3 تا 20/6 قەدەغە لەسەر راوكردن دابنرێت.
بەڕێوەیە پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی داواشی لەوانە كرد كە قوتی رۆژانەیان لەسەر راوی ماسییە راوكردن لە رێگەی تەقەمەنی و ژەهرەوە نەكەن و بە هەمو شێوەیەك قەدەغەیە  هەر كەسێك سەرپێچی بكات بەتوندترین شێوە روبەڕوی دەبنەوە.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا عەمید هوشیار ئەحمەد بەڕێوەیە پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئامار لەبەردەستیاندا هەیە كە لەماوەی وەرزی قەدەغەكردنی راوی ماسیدا ژمارەیەك هاوڵاتی سەرپێچیانكردوەو رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group