بەشە خۆراكی هاوڵاتیان بەهۆی نەبونی كارتی نیشتمانیەوە نابڕێت

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق رایگەیاند، بەشەخۆراكی هیچ هاوڵاتیەك بەهۆی نەبونی كارتی نیشتمانییەوە نابڕێت.
چیایی تەیمور ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكردوە، سەردانی وەزیری بازرگانی عیراقیانكردوە داوایان لە وەزارەتی بازرگانی كردوە، لەكاتی گۆڕینی فۆڕمی خۆراك بۆ ئەلكترۆنی و مەرجی هەبونی كارتی نیشتمانی دۆخی هاوڵاتیان لەبەرچاو بگرن، وەزیری بازرگانیی عیراقیش جەختی كردەوە ئامادە نییە بەشەخۆراكی هیچ هاوڵاتیەك لەسەر نەبونی كارتی نیشتمانی ببڕێت.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە، لە سنوری پارێزگای نەینەواو قەزای شێخان مامەڵەی دەركردنی كارتی نیشتمانی كاتی زۆری پێویستە بەوهۆیەوە ژمارەیەكی بەرچاوی هاوڵاتیان تائێستا نەیانتوانیوە كارتی نیشتمانی دەربهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group