كۆمیسیۆن لە ئەمرۆوە وردبینیی لە ناوی بەربژێرەكان دەكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

21 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكدا راگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی لیستی بەربژێرەكان لە هاوپەیمانێتی و پارتەكان كۆتایی هاتووە و كۆمیسیۆن دەستی بە وردبینیی ناوەكان كردووە، چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا قۆناخی یەكەمی وردبینییەكە تەواو بێت.
 ئاماژەی بەوەش كرد، دوای تەواوبوونی وردبینیی سەرەتایی، كۆمیسیۆن ناوەكان بۆ پشكنینی شایستەیی رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات، كە بریتین لە وەزارەتەكانی بەرگری، ناوخۆ،  پەروەردە و خوێندنی باڵا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دەستەی دەستپاكی، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەڵگە و تاوان.
 سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمیسیۆن باسی لەوەشكرد، پێویستە ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە لە 15 رۆژدا وەڵامی كۆمیسیۆن بدەنەوە، دواتر ئەنجوومەنی كۆمیسیاران ناوی بەربژێرەكان بە شێوەی كۆتایی پەسند دەكات."
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group