هەشت سەربازی توركیا بەهۆی گازی میسانەوە لە هەرێمی كوردستان گیانیان لە دەستداوە

14 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو سەربازانەی بەهۆی ژەهراویبوونیان بە گازی میسان، لە ئەشكەوتێكی هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستدا، بەرزبووەتەوە بۆ هەشت سەرباز.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، 19 سەرباز بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنێكی (گەڕان و هەڵكەندن) لەناو ئەشكەوتێكی هەرێمی كوردستاندا كردووە و لە ئەنجامی ژەهراویبوونیان بە گازی میسان، هەشت سەربازیان گیانیان لەدەستدا.
ئەمە لە كاتێكدایە، شەوی رابردوو، وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، پێنج سەربازیان بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی میسان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەمڕۆ، ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبووەتەوە بۆ هەشت سەرباز.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group