نەوا-
بەهۆی زنجیرەیەك هێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەكی كەرتی غەزە، 41 فەڵەستینی كوژران.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی كردوەتە سەر چەند ناوچەیەكی باكورو باشوری كەرتی غەزە.
باسیان لەوەشكردوە، لەهێرشەكاندا ژمارەیەك خانو و خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەكان لە چەند ناوچەیەكی باكورو باشوری كەرتی غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان كراون.
هاوكات چەند سەرچاوەیەكی پزیشكی رایانگەیاندوە كە بەهۆی بۆردومانەكانەوە 41 فەڵەستینی كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.