لاڤرۆڤ: ئامادەین پاڵپشتی بۆ چارەسەركردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پێشكەش بكەین

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، مۆسكۆ ئامادەیە پاڵپشتی پێشكەش بكات بۆئەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەڕێگای سیاسی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بكرێت.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، سێرگی لاڤرۆڤ لە پەراوێزی 17هەمین لوتكەی سەركردەكانی گروپی برێكس كە لەشاری ریۆ دێ جانیرۆ لەبەرازیل لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوەتەوە.
لە كۆبونەوەكەدا پرسە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەكان تاوتوێكراون، هەروەها گفتوگۆ كراوە لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان روسیاو ئێرانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە لەمیانی كۆبونەوەكەدا وەزیری دەرەوەی روسیا هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكای بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران سەركۆنە كردوەو جەختیكردوەتەوە كە مۆسكۆ ئامادەیە پاڵپشتی پێشكەش بكات بۆئەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەڕێگای سیاسی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group