سبەینێ دوو سكاڵا لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێ دەكرێت

13 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دادگای باڵای فیدراڵی بەرنامەی دانیشتنەكانی سبەینێی بڵاوكردەوە و تێیدا دوو دانیشتنیان تایبەتە بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەگوێرەی بەرنامەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی،  لە دانیشتنی یەكەمدا داوایەكی یاسایی كە لە دژی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی تۆماركراوە و داواكراوە كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەكان دووربخرێتەوە و بڕیار لەبارەیەوە بدرێت.
هەر بە گوێرەی بەرنامەی دانیشتنەكانی دادگا، سەبارەت بە داوایەكی دیكەی یاسایی كۆدەبێتەوە كە لە دژی وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵ تۆماركراوە، داواكراوە، كە گەرەنتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە شێوەی مانگانە لە وادەی خۆیدا بكرێت، هاوكات فەرمانسالاری بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بە دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەبێ دواكەوتن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group