نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، زیاتر لە 29 هەوڵی هەڵدانی موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان لە ناوخۆی عێراقەوە پوچەڵكردۆتەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس رایگەیاند، ئێمە ڕێگریمان لە زیاتر لە 29 هەوڵی هەڵدانی موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ناوخۆی عێراقەوە كردوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ڕێگری لە هەر لایەنێك دەكەن كە پاساو دروستبكات بۆئەوەی عێراق بكاتە ئامانج یان رایكێشێتە ناو شەڕەكانەوە،سودانی ڕونیشیكردەوە،بڕیاری ئاشتی و شەڕ بەتەنها لە دەستی دەوڵەتدایە، نەك هیچ تاك و گروپێك.
سەبارەتبە هێرشە درۆنیەكانی سەر هەرێمی كوردستان، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكردوە، ئەو هێرشانە تیرۆرستین، لەبارەی هێرشە درۆنیەكانەوە لیژنەیان پێكهێناوە و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم و هێزەكانی هاوپەیمانان كاردەكات بۆ دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی بەرپرسیارن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكەن.