وەزارەتی كۆچ: ئەوانەی لە هۆلەوە گەڕێنراونەتەوە هیچ پێشێلكارییەكیان نەكردوە

14 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، چەندین پرۆگرامیان ئامادەكردوە بۆ ئەوانەی لەنێو كەمپی هۆلەوە دەگەڕێنرێنەوە تاكو بخرێنەوە ناو كۆمەڵگا.
كەریم نوری بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاندوە، لەپێناو تێكەڵاوكردنەوەی ئەو عیراقیانەی لەكەمپی هۆلەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ كۆمەڵگای عیراق چەندین پرۆگرامیان داناوە كە بەتەنها وەزارەتەكەیان پسپۆڕی تیادا نییە بەڵكو رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەشداری تیادا دەكەن وەك راوێژكارەكانی ئاساییشی نیشتمانی و وەزارەتی تەندروستی و زانایانی دەرونناسی.
كەریم نوری ئاماژەشیكردوە، بەپێی تەمەنەكان مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەدا دەكرێت ئەگەر منداڵ بێت پرۆگرامێكی تایبەت بەخۆی هەیە ئەگەر ژن و گەنجانیش بن ئەوان بەهەمانشێوە، تائێستا ئەوانەشی گەڕێنراونەتەوە هیچ پێشێلكاریەكی ئەمنیان لەناوچەی نیشتەجێبونیان تۆمار نەكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group