ئەو كارگانەی مۆڵەتیان هەیە دەتوانن بەرهەمەكانیان هەناردەی شارەكانی خواروی عیراق بكەن

24 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەو كارگانەی مۆڵەتی ژووری بازرگانیان هەیە دەتوانن بەرهەمەكانیان هەناردەی شارەكانی خواروی عیراق بكەن.
ژوری بازرگانی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، ئارام بابان ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریكردوە لە كۆبونەوەیەكی وەزیری بازرگانی حكومەتی عیراق، لەكۆبونەوكەدا باس لەبەردەوامی چالاكییە بازرگانییەكانیان كراوەو پێداچونەوە بەئەنجامی ئەو رێوشوێنانە كراوە كە لەكۆبونەوەی پێشودا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان گیراونەتەبەر.
لای خۆشیەوە ئەندامەكەی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوری بازرگانی سلێمانی رایگەیاندوە، وەزیری بازرگانی عیراق بڕیاریداوە رێگە بدرێت بەو كارگانەی كەمۆڵەتی ژوری بازرگانیان هەیە بەرهەمەكانیان بگاتە شارەكانی خواروی عیراق.
وەزیری بازرگانی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە كە بەردەوامن لە بەهێزكردنی رۆڵی كەرتی تایبەت و پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group