لە چەمچەماڵ چەندین تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچو لەناوبران

21 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەكانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ چەندین تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچو دەستبەسەردا دەگرن و لەناوی دەبەن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكردوەتەوە، بڕی 3 تۆن شمەك و خۆراكی بەسەرچو لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لەناوبراوە بە مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ كە لەناو بازاڕو ماركێت و شوێنە گشتییەكانی چەمچەماڵ دەستی بەسەرداگرتوەو رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەن ئەو شوێنانەش گیراونەتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئاشكراشیكردوە، لیژنە هاوبەشەكانیان چاودێری تەندروستی دەكەن بەردەوام لەهەوڵی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیاندان داواش لەهەمو لایەك دەكەن لەكاتی بینینی هەر شمەكێكی خراپ و بەسەرچو ئاگاداریان بكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group