نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا قەبارەی وەبەرهێنان لە عێراق گەیشتووەتە (100) ملیار دۆلار.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا رایگەیاند،حكومەت پاكێجێكی یاسایی ئامادەكردووە بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت، ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی كردوون و ئێستا چاوەڕێین لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانیشەوە پەسەند بكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا قەبارەی وەبەرهێنان گەیشتووەتە 100 ملیار دۆلار.
سودانی باسی لەوەشكرد كە ئامادەكارییان كردووە بۆ پێشخستنی ئابووری عێراق لە قۆناغی داهاتوودا و ناتوانین بەدیهێنانی خواستەكانی عێراقییەكان دوابخەن.
راشیگەیاند، كەرتی تایبەت هاوبەشێكی پاڵپشتە لە داڕشتنەوەی پەیكەری ئابوری عێراق و لە زۆر بواردا ئامادەیی كاریگەرانەی نیشانداوە و رێوشوێنەكانی حكومەتیش بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت بووەتە هۆی راكێشانی زۆرێك لە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان.